خوێندکاران و فێرخوازانی خۆشه‌ویست
یه‌کێک له مه‌زنترین گۆڕانه‌کانی دونیای مۆدێرن بریتیه له خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت. ئه‌مێستا، ئینته‌رنێت و ئه‌وه‌ی تیایدایه‌تی خه‌ریکه ده‌بنه جێگره‌وه‌ی زۆرێک له میدیا ته‌قلیدیه‌کان و جێ به شێوازه کۆنه‌کانی راگه‌یاندن لێژ ده‌که‌ن.
خوێندکاری کورد، چیدی له پۆل و ژوره داخراوه‌کاندا نیه و رۆژانه به‌ریه‌ککه‌وتنی هه‌یه له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا.
خوێندکاری کورد له‌م جیهانه‌دا شتانێک ده‌بینێت و فێر ده‌بێت که به‌ته‌واوی پێچه‌وانه دێنه‌وه له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌شێو و په‌ککه‌وته‌ی زانکۆکانی خۆماندا و ده‌یان پرسیاری بێ وه‌ڵامی لا دروست ده‌بێت.
یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی زانستگا و زانکۆکانی ئێمه بریتیه له‌و ترسه بێمانایه‌ی که جه‌سته‌ی خوێندکاری کوردی داگرتوه و سنورکانی ئازادی وتن و بیرکردنه‌وه‌ی تا ئاستی نه‌بون بچوک کردوه‌ته‌وه. ئه‌م هه‌ستی ترس له ئازادیه به شێوه‌یه‌کی ڕون کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی زانستی و مه‌عریفی خوێندکار و زانکۆکان دروستکردوه.
ئێمه وه‌ک کۆمه‌لێک خوێنکار له زانکۆ جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ڕێی ئه‌م بڵۆگه‌وه، که به‌رهه‌مێکی تری ته‌کنه‌لۆژیای نوێیه، که‌مێک سنوره‌کانی بیرکردنه‌وه و قسه‌کردن فراوانتر بکه‌ین و له ڕێی هه‌واڵ و بۆچونه‌وه لایه‌نێکی تری ژیانی زانکۆییمان بخه‌ینه ڕوو.
بێگومان سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ته‌نها به هاوکاری ئێوه ده‌بێت.
چاوی خوێندکار، له ئێوه‌یه و بۆ ئێوه‌یه و به ئێوه‌یه.
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن
ستافی چاوی خوێندکار
نۆڤه‌مبه‌ری 2010