Friday, January 21, 2011

یاسای سویدی و وڵاتی مۆزەمبیقی

وەزارەی پەروەردە دەیەوێت گۆڕان بکات.
چەند کەسێک، کە لە سوید و وڵاتانی ئەسکەندەنافیا لە کارگەی قوماشدا کاریان کردووە، دێنەوە و لەگەڵ خۆیاندا سەرو مەنهەج و سیستەمێکی تازەمان بۆ دێننەوە.
یەکێکیان دەڵێت، با لە جێی قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی، بنەڕەتی و ئامادەییمان هەبێت
.
ئیتر منداڵی یەکی بنەڕەتی،کەهێشتا بە تەواوی زمانی بەرنەبووە، لەگەڵ هەرزەرکارێ ٩ ی بنەڕەتیدا لە یەک شوێندا دەخوێنێت.
بەڵام وەزارەتی پەروەردەی عەوداڵی گۆڕان و پێشکەوتن ئەم پێشنیارە سەقەتە جێبەجێدەکات!
یەکێکی تریان دێت و دەڵێت با لەوانەی ئاییندا نیشانەکانی هاتوچۆ بڵێێنەوە!
وەزارەتی پەروەردەیش دەڵێت ئەمر سەیدی سویدی!
بەلام وەزارەتی پەروەردە لەوە بێئاگایە کە ئەو دەسەڵاتەی ئەویش بەشێکە لێی کوردستانی کردۆتە مۆزەمبیق!
گەنجی کوردی کێشەی تەواوکردنی خوێندن نیە، بەڵکو کێشەی ئەوەیە کە هیچ فێرنابێت!
کێشەی نەبونی مامۆستای نیە، کێشەی مامۆستای نەبووی هەیە!
گەنجی کورد دوای بیست و دوو ساڵ خوێندن چانسی ئەوەی نیە کە لە کوچەیەکی ئەم وڵاتەدا دەست بکات بە کارکردن، بەڵام منداڵانی بەرپرسەکان لەسەر دەبەنگی و گەمژەیی خۆیان ڕادەبوێرن!
زیرەکی بۆ گەنجی کورد نەگبەتیە و، گەمژەییش بۆ کوڕی دەسەڵاتدار بەرەکەتە.
گەنجی کورد گەوزێنراوە لە نێو وڵاتێکدا کە هەموو کوچە و کۆڵانەکانی مۆزمبیق و سودان و سۆماڵمان بیردەخەنەوە، بەڵام ئەربابی دەسەڵات خەریکی ئاودیوکرنی مۆدێلی سویدن!
سوید هەرگیز مۆدێلێکی باش نیە.
سوید مۆدێلێکە بۆ مرۆڤگەلێک کە هەشتا ساڵە گوێیان لە دەنگی فیشەک نەبووە، بەلام گەنجی کوردی سوتماکی دەسەڵاتێکە کە فیشەک بە خوێندکاری ئامادەییەوە دەنێت!
سوید و مۆدێلەکەیشی پیرۆزی خۆتان بێت، لێمان گەڕێن ئێمە کوردستان بۆ خۆمان ئاوەدان ئەکەینەوە کە لە سایەی عەبقەریەتی ئێوەدا بۆتە دەستەخوشکی سۆماڵ و مۆزەمبیق

No comments:

Post a Comment