هه‌واڵی ئازادکردنی تاوانبارێکی ترسناک که پێش چه‌ند ساڵێک هه‌ستاوه به کوشتنی دوو خوشک به ناوه‌کانی مه‌هاباد و جوان مایه‌ی لێخۆشبوو‌ن نیه. ئه‌وه‌ی ڕوویداوه هه‌ڵه‌یه‌کی یاسایی و ئه‌خلاقی گه‌وره‌یه و ناکرێت هه‌روا با ئاسانی به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕببێت.
سزای تاوانی کوشتن یان سێداره‌یه یاخود زیندانی هه‌تاهه‌تاییه‌و نه‌بوه و نابێت که بکوژ و تاوانبار به ئاسانی و پاش چه‌ند ساڵێک له زیندانی ئازاد بکرێت.
ئێمه به لامانه‌وه گرنگ نیه که داخۆ که‌سوکاری قوربانیه‌کان له بکوژه‌که خۆش بوون یان نا، ئه‌وه‌ی به لای ئێمه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه که ناکرێت شارێکی وه‌کو سلێمانی ئاوها به ئاسانی ڕێبدات بکوژ و ژنکوژ و تاوانباری ترسناک به ئازادی له کۆڵانه‌کانیدا بسوڕێنه‌وه. ئه‌وه‌ی ڕوویداوه زه‌نگێکی پڕ مه‌ترسیه بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانی بێ دیفاع که کوشتنی مرۆڤ و پاشان ده‌رباز بوون له سزاکه‌ی زۆر شتێکی قورس نیه.
ڕووی ده‌ممان ده‌که‌ین له هه‌ر که‌سێک که که‌مترین هه‌ستی به‌رپرسیارێتی یاسایی و ئه‌خلاقی تێدایه، تکایه کۆتایی به‌م مه‌هزه‌له‌یه بهێنن و سنورێک بۆ ئه‌تککردن و سوککردنی خوێنی گه‌نجانی ئه‌م وڵاته دابنێن
زیندان بۆ بکوژان نه‌ک ئازادی
زیندان بۆ بکوژان نه‌ک ئازادی
No comments:
Post a Comment