ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ستا به بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی خوێندکاره وه‌رگیراوه‌کان له زانکۆ‌و په‌یمانگاکانی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌ی پی دی ئێف.
ئه‌م شێوازی بڵاکردنه‌وه‌یه تایبه‌تمه‌دێتی خوێندکاره‌کانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و ئێستا هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ده‌توانێت ناوی چواری خوێندکار و نمره و شوێنی وه‌رگرتنی بزانێت.
ئێمه لای خۆمانه‌وه داوا ئه‌که‌ین که سایتی وه‌زاره‌ی خوێندنی باڵا فایله‌کان له ببات و له جێی ئه‌وه بیر له شێوازێکی باشتر و سه‌لامه‌تتر بکاته‌وه.
داوا له هه‌موو سایت و ماڵپه‌ڕه‌کانیش ده‌که‌ین بڵاوکردنه‌وه‌ی فایله‌کان ڕابوه‌ستێنن.
لای خۆیشمانه‌وه داوای لێبوردن ئه‌که‌ین که بۆ ماوه‌ی بیست خوله‌ک فایله‌کانمان دانابوو.
No comments:
Post a Comment